The gadget spec URL could not be found
گەشتی زانستی و پراکتیکی خوێندکارانی بەشی (كاڕگێری نەوت و گاز و وزە )بۆ کێڵگەی نەوتی تەق تەق *
بە مەبەستی پراکتیزەکردنی بابەتە زانستیەکانی پیشەسازی نەوت و گاز و شارەزابوون لە پرۆسەی هەڵکۆڵینی بیری نەوت لە کوردستاندا کە بەشێوازی تیۆری لە مۆدێلی (introduction to oil and gas industry ) ساڵانە لە قۆناغی یەکەمدا ئەخوێندرێت ، زانکۆی چەرمو بە هاوکاری لە گەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنەر لە کێڵگەی گەشەپێدراوی نەوتی تەق تەق(TTOPCO) و بەسەرپەرشتی (د.فریدون نجم رشید) لە بەشی کارگێری نەوت ، گاز و وزە سێ گەشتی زانستیان لە بەروارەکانی ١١ ، ١٣ و ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ ئەنجامدا بۆکێڵگەی نەوتی ئاماژەپێکراو. لە هەر سەردانێکدا خوێندکارانی بەشدار ڕاهێنانی تەندروستی و سەلامەتیان پێکراوە و پاشان ئامادەکراون بۆ سەردانی کردنی شوێنی هەڵکۆڵینی بیری تازەی نەوت کە ئێستا بەڕێوە ئەچێت لە کێڵگەکەدا. لە هەر سەردانێکدا بەهاوکاری ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی TTOPCO تەواوی زانیارییەکان و کۆی پرۆسەکانی پەیوەست بە هەڵکۆڵینی بیری نەوت و پێکهاتەکانی تایبەت بۆ هەڵکەندنی بیری نەوت و گاز و سەرجەم بەش و یەکەکانی سایتی ئامادەکراو بۆ ئەم پرۆسەیە بۆ خوێندکاران بە شێوەی پراکتیکی ڕوونکراوەتەوە
* تیپی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئیۆاران لە پاڵەوانیتی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی پێ سەرکوتنی بەدەست هێنا
له روژی دوو شەممە بەرواری (٢٢|٥|٢٠١٧) لە پاڵەوانیتی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی پێ تیپی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئیۆاران بەسەر تیپی مامۆستایان وفەرمانبەرانی زانکۆ سەرکوت بەئەنجامی (٤ - سفر) ، گۆلەکانی تیپی کولێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئیواران ئەم یاریزانانە ئەنجامیاندا (ڕێبوار خدر وهه مزە محمد وشاخوان محمد وئاسۆ ڕە سوول) ، لە کۆتایی یارییەکەدا بەڕێزان (پ.د سەلاح رەزا) سەرۆکی زانکۆ و(د. بارام ئەحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و (د. هه ونر ئەمین) ڕاگری کۆلێژی کارگیری گشتی جام ومەدالیایان بهسەر یاریزانەکاندا بەدابەشکرد
|